لێدوانی تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا، تره‌مپ رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ناتۆ بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی دیكه ده‌توانین یه‌كه‌یه‌كی بچووك بهێڵینه‌وه.
Washington DC
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هێشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌كی "بچووكی" ئه‌مریكا له سووریا به باش ده‌زانێت، رایگه‌یاند: "كه‌سانێكی زۆر ئه‌و بیرۆكه‌یان پێ باشه. من كراوه‌م بیرۆكه جیاوازه‌كان".
تره‌مپ له كۆشكی سپی وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا، تره‌مپ گوتی: "له‌گه‌ڵ ناتۆ بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی دیكه ده‌توانین یه‌كه‌یه‌كی بچووك بهێڵینه‌وه. به‌مجۆره داعش دیسانه‌وه سه‌ر هه‌ڵناداته‌وه. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م پێ باشه. یه‌كه‌یه‌كی زۆر بچووك بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌مان كه ئێستا له‌وێن. كه‌سانێكی زۆر ئه‌و بیرۆكه‌یان پێ باشه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌و كراوه‌یه سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی جیاواز له‌مباره‌یه‌وه و گوتی: "ئه‌و دوو هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازه‌مان كه له‌وێن ده‌چنه ناوچه جیا جیاكانی جیهان. له‌وانه‌یه بچنه عێراق، یه‌كه‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه له‌وێ".
تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ناوبردنی داعش به ته‌واوی راده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن