جيهان

روونکردنەوەی پێنتاگۆن لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا

گوتەبێژی پێنتاگۆن، رائید شان رۆبێرتسن: "ئەمریکا وەک بەشێک لە هێزێکی نێودەوڵەتیی چەند سەد سەربازێک لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەهێڵێتەوە. ئەمە جگە لەوەی ئەمریکا بەردەوامیی بە بوونی خۆی لە بنکەی سەربازیی تنف دەدات لە باشووری سووریا".

Kasım İleri, Muhammet Ali Kemal  | 23.02.2019 - نوێکردنەوە : 24.02.2019
روونکردنەوەی پێنتاگۆن لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا

Washington DC

واشنتۆن- AA

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرایکرد لە پێناو درووستکردنی ناوچەیەکی ئارام و وەک بەشێک لە هێزێکی نێودەوڵەتیی، چەند سەد سەربازێک لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا جێدەهێڵن.

لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان، گوتەبێژی پێنتاگۆن، رائید شان رۆبێرتسن، رایگەیاند: "ئەمریکا وەک بەشێک لە هێزێکی نێودەوڵەتیی چەند سەد سەربازێک لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەهێڵێتەوە. ئەمە جگە لەوەی ئەمریکا بەدەوامیی بە بوونی خۆی لە بنکەی سەربازیی تنف دەدات لە باشووری سووریا".

رائید شان رۆبێرتسن راشیگەیاند: "ئەم هێزە فرە نەتەوەیەی چاودێرییکردن لەگەڵ سەربازەکانی سوپای ئەمریکادا دەستەبەری سەقامگیریی لە ناوچەکە دەکەن و رێگریی لە گەڕانەوەی داعش دەکەن، ئەولەوییەتی بەشدارییکردن لە درووستکردنی هێزەکەدا بۆ هاوپەیمانەکانی ناتۆیە".

شان رۆبێرتسن ئاماژەی بەوەشکرد جگە لەو ژمارە کەمە، سەربازەکانی دیکەیان لە سووریا دەکشێننەوە و خۆی لە پێدانی زانیاریی سەبارەت بەو وڵاتانەی بەشداریی لەو هاوپەیمانییەدا دەکەن کە واشنتۆن سەرۆکایەتیی دەکات، بەدوور گرت.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکیشدا بەوەی کە "ئایا ئەمە ناوچەیەکی ئارامە؟" رۆبێرتسن رایگەیاند: "لەرووی دەستەواژەوە بەڵێ ناوچەیەکی ئارامە".

جەختی لەوەشکردەوە ئەرکی ئەم هێزە لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەشدا سەبارەت بەوەی ئەم هێزە چۆن رۆڵێکی لە دامەزراندنی ناوچەی ئارامدا دەبێت، رۆبێرتسن رایگەیاند: "ناوچەی ئارام بەدرێژایی سنووری تورکیا لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەبێت. (ئەمانیش) ئاسایش و سەقامگیریی لەوێ دەستەبەردەکەن".

هەروەها لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەو ناوچە ئارامە دەورییەیان دەبێت یان نا، گوتەبێژەکەی پێنتاگۆن گوتی "بەڵێ، دەورییەیان دەبێت".

رائید شان رۆبێرتسن خۆی لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەیوەست بە کشانەوە یان نەکشانەوەی سەربازانی سوپای ئەمریکا لە منبج و خاڵەکانی چاودێریی لەسەر سنووری تورکیا، بەدوور گرت و لەبارەی هۆکاری هێشتنەوەی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە بنکەی سەربازیی تنف، تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەم بنکەیە رۆڵی گرنگی لە تێکشکاندنی داعش بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın