Mazın Asad
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركڵ رایگه‌یاند بێگومان رێككه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ توركیادا له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌رانه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه و گوتیشی: "له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان هاوكاریی پارێزگاریكردنی سنووره‌كانی شهنگهن ده‌كه‌ین".
مێركڵ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێكردووه و زیاتر گوتی: "به‌و هۆیه‌وه ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تێك كه به‌هه‌ڵه‌ی لێ تێگه‌یشتوون. یه‌كه‌میان به‌رده‌وام ده‌پرسن كه رێككه‌وتنی توركیا-یه‌كێتی ئه‌ورووپا راسته. من ده‌ڵێم بێگومان راسته و گرنگیشه كه به‌هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان هاوكاریی پارێزگاریكردنی سنووره‌كانی شهنگهن ده‌كه‌ین. دووه‌میان مۆڵه‌تی لێپرسینه‌وه‌یه له ژان بۆهمهرمان كه ئایا بڕیاره‌كه دروسته، پێم وایه ئه‌مه‌ش هێشتا شتێكی راسته، چونكه دادگاكانی ئه‌ڵمانیا له رووی یاساییه‌وه چانسێكی وایان هه‌یه بڕیاری راست بده‌ن".
مێركڵ سه‌باره‌ت به هۆشداری حكوومه‌تی توركیا له‌باره‌ی سووكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغان له لایه‌ن ژان بۆهمهرمانی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "رۆژانی پێشوو وه‌ك تاكێك كه توڕه‌بووم ئه‌وه بوو كه له 4ی نیسان به ئه‌نقه‌ست كارێكی ئاژاوه‌گێری كرا. به‌و هۆیه‌وه گوایه من گرنگیم به‌و بابه‌ته داوه وه‌ك بۆچوونی خۆم. من ئه‌مه وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنم. هاوكات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆچوونێك هاته ئاراوه كه گوایه گرنگی به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ناده‌م. ئه‌م بابه‌تانه گرنگی بۆم هه‌یه و هه‌میشه گرنگیشی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتيشى:" ئه‌م بابه‌ته هه‌موو كاتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانم دروست ده‌كات و تاوتوێكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌هاكان دوو جه‌مسه‌رییه. جه‌مسه‌رێك هه‌موو شوێنێك قسه ده‌كرێت و ئه‌وی دیكه‌ش تایبه‌ته له كۆبوونه‌وه‌كانی سیاسی‌دا له هه‌ردوو رووه‌وه ئه‌م پرسه هاتووه‌ته رۆژه‌ڤ و له ئاینده‌شدا بۆچوونم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادییه‌كان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری نابین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا رێككه‌وتنێكمان كرد، هه‌ڵه‌یه بگوترێت ئه‌مانه پرسانه گرنگ نین و به‌و شێوه‌یه بیری لێ بكرێته‌وه".