Bayram Altuğ
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
جنێڤ - AA
رێكخراوى كۆچى نێودەوڵەتیى رايگەياند، لە ئەنجامى ژێرئاوكەوتنى بەلەمێک لە نزيك كەناراوەكانى ليبيا لە دەرياى ناوەڕاست، لانی كەم ٧٤ كۆچبەرى ناياسايى خنكاون.
لەو راگەيەندراوەى كە لە رێكخراوى كۆچى نێودەوڵەتيى سەر بە نەتەوەيەكگرتووەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، روداوەكە لە نزيک كەناراوەكانى ئەلخومس لە شارى ليمان روويداوە.
راگەيەندراوەكە ئاماژەى بەوە كرد كە بەلەمەكە زياتر لە ١٢٠ كۆچبەرى هەڵگرتبوو كە ژن و منداڵيشى تێدابوو.
هەر بە گوێرەى راگەيەندراوەكە، لە رووداوەكە لانی كەم ٧٤ كۆچبەرى ناياسايى گيانيان لەدەدستداوە و ٤٧ كەسيش لەلايەن ماسيگران و ئاسايشى كەناراوەكانەوە گەيندراونەتە كەناراوەكان.
راگەيەندراوەكە، باسى لەوەش كرد كە كارەكانى گەڕان و رزگاركردن بەردەوامە و تاكو ئێستا تەرمى ٣١ كەسيان دۆزيوەتەوە.
راگەيەندراوەكەى رێكخراوى كۆچى نێودەوڵەتى زانيارى ئەوەشى بڵاوكردەوە كە لە ١ى تشرينى يەكەمەوە تاكو ئێستا لە ناوەڕاستى دەرياى ناوەڕاست لانی كەم هەشت رووداوى دەريايى روويداوە.