لووتکەی هاریکاریی تورکیا و ئیتاڵیا و لیبیا لە ئیستانبوڵ دەستیپێکرد

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە چوارچێوەی لووتکەی هاریکاریی تورکیا و ئیتاڵیا و لیبیادا، پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانیی لیبیا، عەبدولحەمید دیبەیبە کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە نووسینگەی دۆڵماباهچەی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا بەجیا پێشوازی لەسەرۆکوەزیرانی ئیتالیا میلۆنی و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانیی لیبیا دیبەیبە کرد.
لە دیدارێکدا کە بە داخراوی بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن و ڕاوێژکاری سەرۆکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کلیچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغانیان کرد.