Çağrı Koşak
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
بەیروت ــ AA
سكرتێری گشتیی رێكخراوی خاچی سووری لوبنان، جۆرج كتانە رایگەیاند كە ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی دوێنێی بەیروت گەیشتووەتە، 100 كوژراو و چوار هەزار بریندار.
جۆرج كتانە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری شاری بەیروت خستەڕوو و گوتی:
"بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەی دوێنێی بەیروت-دا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 100 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە چوار هەزار كەس".
دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا و بەهۆیەوە جگە لە زیانێكی زۆر گیانی، هەروەها زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.
پێشتر سەرۆكوەزیرانی لوبنان، حەسان دیاب بەهۆی تەقینەوەكەوە، ئەمڕۆ چوارشەممەی بە ''پرسەی نیشتمانی''ی لە وڵاتدا راگەیاندبوو.