Zana Natık Kerem
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند کە لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیەی كە دوێنێ سێشەممە لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا، 10 عێراقی برینداربوون.
كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن نووسینگەی مانگی سووری عێراقەوە لە بەیروت تۆماركراوە، لەنێو بریندارانی ئەو تەقینەوەیەی كە دوێنێ سێشەممە لە بەندەری بەیروت رووی دا، 10 هاووڵاتی عێراقی هەن.
بەپێی راگەیەندراوەكە لەئێستادا، عێراقییە برینداربووەكان لە نەخۆشخانەیەكی باشووری بەیروت چارەسەر وەردەگرن.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامار، ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزاری دیکەیش برینداربوون.