Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
قاهیره - AA
له‌هێرشێكدا كه ئوتومبێلێكی پۆلیسی كرده ئامانج له شاری ئهسكوری باشووری میسر، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر وه‌رگیراوه، ئوتومبێلی پۆلیس له شارۆچكه‌ی ئه‌سنا ویستوویه‌تی ئوتومبێلێكی گومان‌لێكراو رابگرێت. دواتر سه‌رنشینی ئوتومبێله‌كه ته‌قه‌یان كردووه و له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێك و كه‌سێكی سڤیل كه له‌و شوێنه بووه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه رایانگه‌یاند كه یه‌كێك له په‌لامارده‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه كه دوو چه‌كی پێبووه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی دووه‌میشیان به‌رده‌وامه.