Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سەرکردایەتی ئه‌مریكا، جەنەڕاڵ رایان دیلۆن رایگه‌یاند، راهێنانیان بە هێزێكی 850 كه‌سیی خۆبه‌خش کردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی ره‌ققه كه له داعش پاككراوه‌ته‌وه.
دیلۆن كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه بۆ رۆژنامه‌وانان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) دوا و رایگه‌یاند، هێزی ئاسایشی ناوخۆی ره‌ققه له‌و شوێنانه‌دا جێگیربوون كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه.
دیلۆن گوتی: "هێزی ئاسایشی ناوخۆی ره‌ققه كه به‌زۆری له عه‌ره‌ب و خۆبه‌خشه خۆجێییه‌كانی دژی داعش پێكهاتووه، له‌و شوێنانه جێگیربوون كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه و رێگری له هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن".
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌شق و راهێنانی 230 كه‌سی دیكه‌ش ته‌واوده‌بێت و ده‌چنه ریزی هێزه‌كه‌وه و گوتی "له‌ئێستادا ژماره‌ی هێزه‌كه 850 كه‌سه".
دیلۆن رایگه‌یاند له مه‌شقه‌كاندا راهێنانی چه‌ك، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، پشكنین و ئۆپه‌راسیۆن فێری هێزه‌كه كراوه.
دیلۆن ئاماژەی بەوە دا گرنگیدان بە ئاسایشی ناوخۆی رەققە زۆر چڕبووەتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لەو فۆڕمی داواکاریانەی بەمەبەستی راهێنان و خزمەتگوزاری لە لایەن ئارەزوومەندانەوە پڕکراونەتەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە گرتنەوەی رەققەدا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات کە پەیەدە/پەکەکە کۆڵەکەی سەرەکییەتی هەماهەنگی دەکات.
پەیەدە/پەکەکە چەکدارێکی خۆی بەناوی لەیلا محەمەد بە هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی مەدەنی رەققە دامەزراند.
شایانی باسە دەنگۆی ئەوە هەیە کە چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە لەنێو هێزە سەربازییەکانی رەققەدا هەن.
دیلۆن هەروەها ئاماژەی بەوەداوە هەفتەی رابردوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکارییەکانی لە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆن بە ناوی شوهەدا قەریەتەین (شوهوق) لە کەمپی تەنف بڕیووە لە باشووری سووریا و چەکە قورسەکانی کۆکردوونەتەوە.
لەمبارەیەوە دیلۆن گوتیشی: "دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ سەرکردەکان کۆبوونەوە، شوهوق ئەو چەکە قورسانەی رادەستی هاوپەیمانان کردەوە. رێگەش درا ژمارەیەک پارچە چەک و ئۆتۆمبیل لای ئەوان بمێنێتەوە".
ئەمریکا هەفتەی رابردوو رایگەیاند بەهۆی کشانەوەی شوهوق لە ناوچە داماڵراوەکان لە پێکدادان و رۆڵ نەبینیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، دەستبەرداری پشتیوانیکردنی ئەو گرووپە دەبێت.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە ئەو گرووپە جگە لە داعش دەیەوێت لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد بجەنگێت.