جيهان

له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ٩٨ مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ كوژراون

Sayed Khodaiberdi Sadat  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ٩٨ مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ كوژراون

Afghanistan

كابول – AA

له‌ میانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ٩٨ مه‌ده‌نی له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تاڵیباندا، کوژراون.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، تاریق ئاریه‌ن رایگه‌یاند کە له‌ میانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ٩٨ مه‌ده‌نی له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تاڵیباندا له‌ ٢٤ ویلایه‌ت کوژراون.

تاریق ئاریه‌ن تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌روه‌ها ٢٣٠ مه‌ده‌نیش له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا برینداربوون.

زۆرترین ژمارەی قوربانییانیش له‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی تاخار و نەنگه‌رهار بوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تا ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın