Sibel Morrow
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٣٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤١ دۆلار و ٢٨ سه‌نت و به ٤١ دۆلار و ٤٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٨دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٢ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و به ٤١ دۆلار و ٣٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٥٢ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٦٨ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٢١ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ١٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.