Büşra Selvi Öğütcen
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٣ كه‌سی دیكه لە هیندستان به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٨٨ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌س.
هاوکات ٧٥ هەزار و ٨٣ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، پێنج ملیۆن و ٥٦٢ هه‌زار و ٦٦٣ كه‌س.
لە هیندستان تا ئێستا چوار ملیۆن و ٤٩٧ هه‌زار و ٨٦٧ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە جیهاندا ریزبەندی دووەمی گرتووە.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، ٤٥٥ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٧ هه‌زار و ٣٥٠ كه‌س؛ هاوکات ١٥ هه‌زار و ٨٢١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٨٣ كه‌س.
هه‌روه‌ها له سەرانسەری به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٨٨٧ هه‌زار و ١٩٩ تووشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە دوای ئەمریکا و هیندستان ریزبەندی سێیەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە و لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٤ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٣ هه‌زار و ٦٩٧ كه‌س.
هاوكات دوو هه‌زار و ٩١٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٧٠٠ هه‌زار و ٥٨٠ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٥٠٢ هەزار ٩٨٢ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.