Hemn Baban
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
هه‌ولێر - AA
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 100 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌بووه كه زۆرینه‌یان داخراون.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نافیز ناوپردانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌یان پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراون" و له‌وباره‌یه‌وه گوتی "ئێمه له‌دوو ساڵی رابردوودا تا ئێستاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پاڵاوگه‌كان كردووه، زۆرینه‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داخراون، ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌مییان نه‌بێت ماون، ئێستاش ئێمه له لیژنه‌كانی ته‌ندروستی، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و وزه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌داین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و پاڵاوگانه‌ش بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پاڵاوگانه‌ی هه‌ن هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌ییان تێدا نییه و هه‌ر ده‌بێت دابخرێن".
نافیز ناوپردانی گوتیشی "زۆرینه‌ی پاڵاوگه‌كان له‌كاركه‌وتوون، ره‌نگه له‌سه‌دا دوو تا سێی كاربكه‌ن، نزیكه‌ی 100 پاڵاوگه زیاتر هه‌یه، نزیكه‌ی 90 پاڵاوگه داخراون، نزیكه‌ی 30 پاڵاوگهیهك كارییان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌شی زۆری ئه‌وانیش داخران، چونكه نه‌وتی خاو نه‌بوو و پێیان نه‌ده‌گه‌یشت، بۆیه ئه‌وانه‌شی ماون و نه‌وتییان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین دابخرێن، چونكه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌ییان تێدا نییه".
ناپردانی له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه به‌شێكی زۆركه‌می پاڵاوگه‌كان ئه‌وانه‌ی نه‌وت و داتاشراوهكانی ده‌پاڵێون و به‌شێكی زۆریان كێشه‌ی ته‌ندروستی و ژینگهیشیان بۆ پارێزگای هه‌ولێر دروستكردووه له ئێستادا كار ده‌كه‌ن، ره‌نگه ١٠ پاڵاوگهیهك بێت ئه‌وانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ماون و له‌كاردان.
سه‌باره‌ت به‌و بڕه نه‌وته سپییه‌ی كه بۆ ماڵان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم دێت، نافیز ناوپردانی روونی ده‌كاته‌وه" لێره بۆ پارێزگای هه‌ولێر و بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیش به‌شێكی كه‌م دێت و پێویستی ته‌واو نییه، ئه‌وه‌ی دێت دابه‌ش ده‌كرێت، جیاوازییه‌كه‌ی ئێره و سلێمانی ئه‌وه‌یه ساڵی پار له پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌م جار له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش كرا و دواتر بۆ ناو شار دابه‌ش ده‌كرا، ئه‌مساڵ ئێمه‌ش وامانكردووه و سه‌ره‌تا نه‌وته‌كه ده‌درێته ناوچه شاخاوییه‌كان.
سه‌باره‌ت به بڕی نه‌وتی پێویست بۆ پارێزگای هه‌ولێر سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نافیز ناپردانی گوتی"ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی پێویسته بۆ هه‌موو پارێزگای هه‌ولێر، نزیكه‌ی 100 ملیۆن لیترە، ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته 20 ملیۆن و ئه‌وه‌ی دێت بڕێكی كه‌مه".