Kasım İleri
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی به وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری به‌رگری، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا و سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای هه‌واڵگری كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌وه بكه‌ن كه رووسیا به مووشه‌كه بالیستیه RS-26ه‌كانی، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی 1987ی نێوان ئه‌مریكا و رووسیای پێشێلكردووه یان نا.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری به‌رگری، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا و سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه، لێكۆڵینه‌وه له پڕۆگرامی مووشه‌كی بالیستیی RS-26ی رووسیا بكه‌ن كه له مادده‌ی 1245ی یاسای به‌رگریی نیشتمانیی 2018دا تۆماركراوه.