Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
حه‌له‌ب - AA
- دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ماوه‌ی چوار ساڵ و نیوه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تیی مرۆیین.
- له شاری حه‌له‌ب به‌هۆی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د و هاودهستهكانیهوه له ده‌یان فڕنی نان و سه‌موون ته‌نها سێ فڕن ماوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س پشتیان پێبه‌ستوون.
- له 10 رۆژی رابردوودا رژێم 508 سڤیلی له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كوشتووه.
له شاری حه‌له‌ب به‌هۆی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د و هاودهستهكانیهوه له ده‌یان فڕنی نان و سه‌موون ته‌نها سێ فڕن ماوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س پشتیان پێبه‌ستوون.
حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری سووریایه دوای دیمه‌شقی پایته‌خت و 40 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دووره.
حه‌له‌ب كه به‌رله شه‌ڕی ناوخۆی سووریا خاوه‌نی نزیكه‌ی سێ ملیۆن دانیشتوان بوو، دوای ساڵێك شه‌پۆلی شه‌ڕی پێگه‌یشت و له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ئۆپۆزسیۆن به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
له سه‌ره‌تای 2013ه‌وه هێزه‌كانی رژێم بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له خه‌ڵكی سڤیلیش بپارێزن، ده‌ستیان به بۆردومانكردنی شاره‌كه كرد.
به ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا و بۆردومانكردنی شاره‌كه له ساڵی رابردووه‌وه، قه‌یرانی مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به‌ته‌واوی قووڵبووه‌وه.