Ramal Mahmood
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
پاریس - AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کڵود یونیکەر: "تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە، تەنها بەهۆی پرسی پەنابەرانەوە نییە. راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئەوەی ئەورووپا پێی نەکرا تورکیا کردی و میوانداری سێ ملیۆن پەنابەر دەکات. بۆیە لەم بارەیەوە دەمەوێت ئەورووپا شەرم نەکات و سوود لەو نموونەیەی تورکیا وەربگرێت".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کڵود یونیکەر، رایگەیاند: "تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە، تەنها بەهۆی پرسی پەنابەرانەوە نییە. راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئەوەی ئەورووپا پێی نەکرا تورکیا کردی و میوانداری سێ ملیۆن پەنابەر دەکات. بۆیە لەم بارەیەوە دەمەوێت ئەورووپا شەرم نەکات و سوود لەو نموونەیەی تورکیا وەربگرێت".
یونیکەر لە نووسینگەی گشتیی کەناڵی تەلەڤزیۆنی Euronews لە شاری لیۆنی فەڕەنسا بەشداری بەرنامەی "Global Conversation" کرد کە ئەمڕۆ پەخش دەکرێت. هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا- یەکێتیی ئەورووپا و پرسی پەنابەران خستە روو.
لەبارەی بە هاناوەچوونی تورکیا بەدەم پەنابەرانەوە یونکەر، گوتی: "تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە، تەنها بەهۆی پرسی پەنابەرانەوە نییە. راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئەوەی ئەورووپا پێی نەکرا تورکیا کردی و میوانداری سێ ملیۆن پەنابەر دەکات. بۆیە لەم بارەیەوە دەمەوێت ئەورووپا شەرم نەکات و سوود لەو نموونەیەی تورکیا وەربگرێت. تورکیا و وڵاتانی سنووری وەک ئوردن و لوبنان زۆر زیاتریان لە ئەورووپا کردووە بۆ پەنابەران. بۆیە کە قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت پێویستە راشکاو بین".
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بەردەوامبوونی دانوستانەکانی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بۆ بوونە ئەندامی تورکیا لە یەکێتییەکە، یونیکەر گوتی: "پێویستە پرسیارەکە بەمجۆرە بکرێت؛ ئایا تورکیا بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا دەیەویت مەرجە پێویستەکانی بوون بە ئەندام جێبەجێ بکات؟ پێموایە دەبێت ئەم پرسیارە لە تورکیا بکرێت. چونکە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە نەکراوە، وەڵامەکەیشی نییە".
جان کڵود یونیکەر، وەڵامی پرسیاریشی دایەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان لەبارەی دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا.
یونیکەر ئاماژەی بەوەدا کە بەشێوەی رێکخراو لەگەڵ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکتریان بینیووە و گوتی: "دیدارەکانمان چالاکانە بەڕێوە دەچن، من ١٧-١٨ ساڵە ئەو دەناسم. من ئەو دەناسم و ئەویش من دەناسێت".