Rewa Mahmut Hasan
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن AA
دوای ئەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتای ١٥ی تەمووز لە تورکیا داوا لە وەزارەتی دادی ئەمریکا کرا بەشێوەیەکی کاتی ناوبراو دەستگیر بکرێت،بەڵام لەبەرامبەر ئەو داوایەی تورکیادا تاکو ئێستا ئەمریکا هیچ وەڵامێکی نەبووە.دوای ئەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتای ١٥ی تەمووز لە تورکیا داوا لە وەزارەتی دادی ئەمریکا کرا بەشێوەیەکی کاتی ناوبراو دەستگیر بکرێت، بەڵام لەبەرامبەر ئەو داوایەی تورکیادا تا ئێستا ئەمریکا هیچ وەڵامێکی نەبووە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا تائێستا هیچ راگەیەنراوێکی لەبەرامبەر داوای تورکیا بۆ رادەست کردنەوەی یاخود دەستگیر کردنی کاتیی ناوبراو نەبووە.
لە ئێستادا تورکیا زۆر بە هەستیاریەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک خۆیان بەدوور دەگرن لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی تایبەتن بەو پرسە.
ئەنقەرە هەست بەوە دەکات پرسەکە لەرووی یاسایی و دادوەریەوە کاتی دەوێت بەڵام وەزارەتەکانی دەرەوە و دادی ئەمریکا دەتوانێت رێککارەکان خێراتر بکەن.
بەتایبەت لە پرسی سەردەستەی فەتۆ،فەتحوڵڵا گولەندا کە ئەگەری هەڵهاتنی هەیە بۆ وڵاتێکی دیکە، بۆ ئەوەش تورکیا داوا دەکات کە تا کاتی بریاردان لەسەر رادەست کردنەوەی ناوبراو بە تورکیا، لە ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی دەستبەسەر بەکرێت.