Adam Abu-bashal
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئەبووجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌ك ملیۆن و ٥٤٥ هه‌زار كه‌سی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه ١٠ هەزار و ٦١٥ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه، بەوەیش ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٥٤٥ هه‌زار و ١٠٩ كه‌س.
هاوكات ٢٦٩ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و کۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٧ هه‌زار و ١٥٤ كه‌س.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای کۆرۆنا لێیان تۆمار کراوە بریتییە لە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ١٧ هەزار و ٢٤٨ حاڵەت، میسر شەش هەزار و ١٠ حاڵەت و مەغریب دوو هەزار و ٤٣٩ حاڵەت.
له كاتێكدا له مۆریشوس هیچ هەڵگرێکی ڤایرۆسەکە نەماوە و ته‌واوی تووشبووانی چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
ریزبەندی وڵاتانی کیشوەرەکە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بریتییە لە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٨٥ هەزار و ١٥٥ حاڵەت، میسر ١٤٠ هەزار و ٢٤ حاڵەت و مەغریب ١٠٤ هەزار و ٣٥ حاڵەت.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٢٨٦ هه‌زار و ٨٣ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.