Yosra Ouanes,Said İbicioğlu
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
تونس - AA
بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە تونس سنووردارکردنی هاتوچۆ لە چوار پارێزگا راگەیەندرا.
بە پێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی فەڕمی تونس، بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لیژنەکانی کارەسات لەمڕۆوە لە پارێزگاکانی تونس، ئاریانا، بن عەروس و مینوبا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ سنووردارکردنی هاتوچۆیان راگەیاند.
ئاماژە بەوە کرا کە سنووردارکردنەکە رۆژانی شەممە و یەکشەممە ئێواران لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ بەیانی، رۆژانی دیکەی هەفتە لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٠٥:٠٠ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی تونس، بڵاوی کردبووەوە کە لە کۆی ٢٤ پارێزگای وڵات ژمارەی توشبووانی پەتاکە لە ١٤یاندا لەسەرو رێژەی مامناوەندەوەیە.
تا ئەمڕۆ لە تونس ٣٦٤ کەس بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و، ٢٤ هەزار و ٥٤٢ کەسیش توشی ئەو پەتایە بوون.