Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن - AA
دوای هێڵی ئاسمانیی شاهانه‌ی هۆڵه‌ندا (KLM)، هه‌ر یه‌ك له هێڵه‌كانی ئاسمانیی بریتیش ئێروهی، ئێر فره‌نس، لوفتانسا، قانتاس، یونایتد ئێرلاینس، مالیزیا ئێرلاینس و سنگاپور ئێرلانس رایانگه‌یاند كه به‌هۆكاری ئه‌منیی به‌سه‌ر گه‌رووی هورموزدا گه‌شت ناكه‌ن.
هێڵه‌كانی ئاسمانیی بریتیش ئێروهی به‌ریتانی، ئێر فره‌نسی فه‌ڕه‌نسی، لوفتانسای ئه‌ڵمانی، قانتاسی ئوسترالی، كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی یونایتد ئێرلاینس، مالیزیا ئێرلاینس و سنگاپور ئێرلانس رایانگه‌یاند كه به‌هۆكاری ئه‌منیی به‌سه‌ر گه‌رووی هورموزدا گه‌شت ناكه‌ن و رێگای نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه.
هێڵی ئاسمانیی شاهانه‌ی هۆڵه‌ندا (KLM)، به‌یانی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆكاری ئه‌منیی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر گه‌رووی هورموزدا گه‌شت ناكات.