Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
ئیسفه‌هان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاشكرایكرد دووه‌م هه‌نگاو له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییدا رۆژی ٧ی تهمووز ده‌هاوێژن دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه ٦٠ رۆژییه‌ی به وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان داوه.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، زه‌ریف روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كان دایه رۆژنامه‌وانان و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی له‌و نامانه‌ی كه بۆ سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه لایه‌نن له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و خۆیشی كه‌و نامه‌یه‌ی بۆ نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرینی ناردووه، زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه خستووه‌ته‌ڕوو كه بڕیاره به دوو قۆناغ بیانگرنه به‌ر.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له میانه‌یدا یه‌كه‌م هه‌نگاو له ٨ی ئایار له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانییه‌وه به ناوی "راگرتنی به‌شێك له په‌یمانه‌كان" نرا و دووه‌مین هه‌نگاویش له ٧ی ته‌مووزه‌وه دوای ته‌واوبوونی ٦٠ رۆژ كه وه‌ك ده‌رفه‌ت به وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دراوه ده‌ندرێت.
"له هه‌موو بوارێكدا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه"
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاوش‌ئۆغڵو زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر رێنمایی سه‌ركۆماری هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كان له ئیسفه‌هان كۆبوونه‌ته‌وه.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و پێشهاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه و گوتی: " له هه‌موو بوارێكدا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ چاوش‌ئۆغڵو تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی وه‌ك سیاسی، ئابووری، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیمان كرد".
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسفه‌هان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئێرانی جێهێشت.