Washington DC
واشنتۆن – AA
كۆشكی سپی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه گوایه به‌ر له لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له ١٦ی حوزه‌یران، پاكێجی هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ ئۆكراینا كه به‌هاكه‌ی ١٠٠ ملیۆن دۆلاره هه‌ڵپه‌ساردبێت.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن پساكی رایگه‌یاند: "كشانه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانمان بۆ ئۆكراینا قسه‌ی بێمانایه. ته‌نها هه‌فته‌ی رابردوو، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا به به‌های ١٥٠ ملیار دۆلاری هاوكاری ئه‌منیمان بۆ ئۆكراینا ره‌وانه كرد كه پارچه چه‌كیشی تیادا بوو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به سه‌رنجی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به نزیكه‌یی ته‌واوی هاوكارییه ئه‌منییه‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئۆكراینا كه كۆنگرێس ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، پساكی بیری خستووه‌تەوه كه بایدن له ناتۆ ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كان كردووه بۆ ئۆكراینا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن