Fatma Esma Arslan
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
سانت لویس- AA
لە وڵاتی سەنیگال گەورەترین ڤێستیڤاڵی جاز کە ناوی "ڤیستیڤاڵی سانت لویس"ە دەستی پێکرد.
لە شاری سانت لویس کە دەکەوێتە دووری نزیکەی ٢٥٠ کیلۆمەتر لە داکار-ی پایتەختی ئەو وڵاتەوە ڤێستیڤاڵەکە دەستی پێکرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت و تا ٢٠ی حوزەیران بەردەوامبێت.
ئەمساڵ ٢٩مین ڤێستیڤاڵی سانت لویس جاز لەلایەن ئەنستیتۆی فەڕەنسی رێکخرابوو، لە یەکەم ئێوارەدا هونەرمەندی فەڕەنسی بە رەچەڵەک سەنیگالی، ئاوا لی لەگەڵ گرووپی جام جاز چوونە سەر تەختەی شانۆ.
ڤێستیڤاڵەکە ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا رێکنەخرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە وڵاتی سەنیگال کە دەکەوێتە رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا، پێشتر لەژێر داگیرکاری فەڕەنسا بووە و شاری سانت لویس لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥- ١٩٠٢ پایتەختی رۆژئاوای ئەفریقا-ی فەڕەنسی بووە و هەتا ئێستاش چەندین شوێنەواری سەردەمی داگیرکاری بەو شارەوە دیارە، ساڵانەش چەندین ڤێستیڤاڵ و چالاکی هونەری تیادا ئەنجام دەدرێت.