Mahmut Nabi
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
داكار - AA
سەرکۆماری سەنیگال، ماکی سۆڵ رایگەیاند، تورکیا ١٢ تۆن کەلوپەلی پزیشکیی وەک یارمەتی پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات.
دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ماکی سۆڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری سەنیگال جارێکی دیکە هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکوومەتی تورکیا دەربڕیووە بەهۆی ئاگری دارستەنەکانی ئەو وڵاتە.
ماکی سۆڵ راشیگەیاندووە کە سەرکۆماری تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەنیگال لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نیشانداوە و ئاشکرای کردووە کە لەم چوارچێوەیەدا ١٢ تۆن کەلوپەلی پزیشکیی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.
پێشتر فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردبوویەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری سەنیگال، ماکی سۆڵ ئەنجامدا و لە میانیدا، تاوتوێی پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکانیان کراوە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان سوپاسی سەرکۆماری سەنیگالی کردبوو بۆ ھاوخەمی و پشتیوانیی لە کاتی کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکانی تورکیا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی تورکیا بۆ سەنیگال لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاى كۆرۆنادا كردبوویەوە.