Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Ali Semerci
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2019
ریاز - AA
ئەفسەر بە پلەی لیوا لە پاسەوانی شاهانەی سعوودیە، عه‌بدولعه‌زیز بن بەداح فەغم یه‌كێك له پاسه‌وانه تایبەتەكانی شای سعوودیه، سه‌لمان بن عەبدلعەزیز له لایه‌ن مه‌مدوح بن میشعل ئال عه‌لی-یەوە، كوژرا.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیه بڵاویکردەوە، پۆلیسی ناوچەی مه‌ككه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو له میانی سه‌ردانی عه‌بدولعه‌زیز بن بەداح فەغم بۆ لای توركی بن عەبدلعەزیز سه‌بتی هاوڕێی لە شاری جیددە، مه‌مدوح بن میشعل ئال عه‌لی له‌وێبووه و مشت‌ومڕ له نێوان فەغم و ئال عه‌لی-دا، روویداوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی مه‌مدوح بن میشعل ئال عه‌لی-دا، هه‌ریه‌كه له عه‌بدولعه‌زیز بن بەداح فەغم، توركی بن عەبدلعەزیز سه‌بتی و كرێكارێكی فلیپینی برینداربوون و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌كان عه‌بدولعه‌زیز بن بەداح فەغم گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه، مه‌مدوح بن میشعل ئال عه‌لی له میانی هه‌ڵاتندا به‌ره‌نگاری پۆلیس بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا كوژراوه و له‌م نێوه‌نده‌دا پێنج كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی عوكاز، ئه‌مڕۆ ته‌رمی عه‌بدولعه‌زیز بن بەداح فەغم دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو له كه‌عبه‌ی پیرۆز لە گۆڕستانێکی شاری مەککە به‌خاك ده‌سپێردرێت.