Sayed Khodaberdi Sadat,
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
كابول – AA
له ئاكامی ئه‌و ٦٨ هێرشه‌ی کە دوێنێ له میانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دران؛ چوار كارمه‌ندی ئه‌منی كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، مه‌سعود ئاندهرابی به میدیاكارانی راگه‌یاند کە هه‌وڵه‌كانی تاڵیبان بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ڵبژاردن شكستیهێناوه و گوتی: "له ئاكامی ٦٨ هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا له ویلایه‌ته‌كانی لۆگار، تاخار، كونار،جوزجان، فاریاب، كوندوز، باغڵان و پاكتیا چوار كارمه‌ندی ئه‌منی گیانیان له‌ده‌ستداوە و ٧٢ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون كه سێیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان بوون".
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له رۆژی هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ١٣ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر تاڵیبان ئه‌نجامداوه و له ئاكامدا، ٣٤ چه‌كداری تاڵیبانیان كوشتووه و ١٤ چه‌كداری دیكه‌یشیان برینداركردووە.
تاڵیبانیش لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له ئاكامی هێرشه‌كانیاندا، ٤٢٢ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون و برینداربوون.