Seyit Aydoğan,Ramal Abdullah Mahmood
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئۆتاوا – AA
كه‌نه‌دا رایگه‌یاند مه‌رجه‌كانی پێدانی ڤیزه‌یان به هاووڵاتییانی ئیمارات هه‌ڵگرتووه.
وه‌زیری كۆچبه‌ران و هاووڵاتیبوونی كه‌نه‌دا، ئه‌حمه‌د حوسێن دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی ئیمارات، عه‌بدوڵڵا بن زیاد ئال نهەیان كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له كه‌نه‌دایه رایگه‌یاند كه مه‌رجه‌كانی پێدانی ڤیزه‌یان به هاووڵاتییانی ئیمارات هه‌ڵگرتووه و ئه‌م بڕیاره‌ش له پێنجی حوزه‌یرانه‌وه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌حمه‌د حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و كاره‌ی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر ئیمارات له میانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و به‌رفراوانی پێوه‌ره‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پێویسته هاووڵاتییانی ئیمارات سوودمه‌ند بن له پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی كه‌نه‌دا.