Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
له شاری ته‌بریز باکووری رۆژئاوای ئێران، ژنێک به سكێک شه‌ش منداڵی هێنایه دونیاوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی پزیشكی زه‌هرا له ته‌بریز بڵاوكراوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه یه‌كه‌مجاره دووگیان ده‌بێت، بهسكێک شه‌ش منداڵی هێناوه‌ته دونیاوه كه چواریان كچ و دووانیان كوڕن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ناوی دایكه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و راگه‌یه‌نراوه، منداڵه‌كان له هه‌فته‌ی 27همی دووگیانییهكهدا له دایكبوون و ته‌ندروستییان باشه.
منداڵه‌كان به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون و كێشیان له‌نێوان 580 گرام بۆ 960 گرامدایه.