Hamdi Yıldız
12 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2021
قودس - AA
دوای ئه‌وه‌ی كه مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان له غه‌ززه‌وه ته‌لئه‌بیب و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاجیای ئیسرائیلی كرده ئامانج، كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی كرد كه باجی قورسیان پێده‌ده‌ن.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو، و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، ئه‌ڤیڤ كۆچاڤی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد و نه‌تانیاهو رایگه‌یاند: "له‌نێو جه‌رگه‌ی جه‌نگێكداین. ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌دان پێگه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی".
نه‌تانیاهو ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی له غه‌ززه‌وه بۆ ئیسرائیل به "دوژمنكاریی" ناوبرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌یان كاربه‌ده‌ستیان كوشتووه كه ژماره‌یه‌كیان باڵا بوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و باڵه‌خانه و تاوه‌ره به‌رزانه‌یان به ئامانج گرتووه كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌كاریان هێناوه و به هه‌موو هێزیانه‌وه له هێرشكردن به‌رده‌وام ده‌بن.
دواتر وه‌زیری به‌رگریی، بێنی گانتز ئاشكرایكرد هێشتا له كه‌رتی غه‌ززه ئامانجی زۆر ماون بپێكرێن و ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدراوه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه و رایگه‌یاند: "دۆخی غه‌ززه ده‌زانم. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ته‌نگه‌تاو بوون، به‌رده‌وام له‌وه‌ی زیان ببینن به‌هۆی بڕیاریان له‌باره‌ی مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل".
لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، ئه‌ڤیڤ كۆچاڤی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه زیاتر له ٥٠٠ خاڵ له غه‌ززه له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه به ئامانج گیراون كه ژماره‌یه‌كیان شوێنی درووستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوون.
راشیگه‌یاند: "ده‌یان كه‌سی چالاكمان كوشتووه كه ژماره‌یه‌كیان كاربه‌ده‌ستن. باڵه‌خانه‌كانمان كردووه‌ته ئامانج و ژێرخانمان داته‌پاندووه. دۆخی ئه‌وبه‌ر، هی غه‌ززه خراپه".