قەڵای حەلەب دوای نوژەنکردنەوەی بە ڕووی سەردانیکەراندا کرایەوە
لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی قەڵاکە، چەندین شوێن بۆ نمایشکردنی کەلوپەلی دەستکردنی خەڵکی شارەکە و بەرهەمەکانی ئەو شارە وەک سابوونی حەلەب دانراون.

İdlib
حەلەب - AA
قەڵای حەلەب دوای سێ مانگ لە نۆژەنکردنەوەی، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ڕووی سەردانیکەراندا کرایەوە.
قەڵاکە وەک بەشێک لە میراتی کولتووری سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەست کرا بە نۆژەنکرانەوەی.
دوای نۆژەنکردنەوەی، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری کولتووری سووریا محەممەد یاسین ساڵح، کرایەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی سووریا، لە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکەدا، وێڕای ڕەچاوکردنی شارستانییەتی ئەو وڵاتە، کەڵک لە شارەزایان و پسپۆڕانی ناوخۆیی سووریایی وەرگیراوە و لە ژێر چاودێری وەزارەتی کولتووری سووریا جێبەجێ کراوە.
لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی قەڵاکە، چەندین شوێن بۆ نمایشکردنی کەلوپەلی دەستکردنی خەڵکی شارەکە و بەرهەمەکانی ئەو شارە وەک سابوونی حەلەب دانراون.
قەڵای حەلەب لە ساڵی ١٩٨٦ لە لیستی شوێنەوارەکانی یۆنسکۆدایە و لەمیانی شەڕی ناوخۆیی سووریادا وێران کرابوو.
بە گوتەی بەرپرسانی سووریا، لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵی بەرفراوانتری شوێنەوارەکە دەدرێت و مۆزەخانە، کافتریا و چەند بینایەکی دیکەی تێدا دروست دەکرێت.