Nazir Aliyev Tayfur
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
بیشكهك – AA
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایشی نیشتمانی قیرغزستان، جه‌نه‌ڕاڵ كامچیبهك تاشییهڤ رایگه‌یاند داوای كڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگی جۆری Bayraktar TB2یان له توركیا كردووه.
دوای ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمێكدا كه سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، سادر كاپارۆڤ تیایدا به‌شدار بوو، تاشییهڤ به میدیاكارانی راگه‌یاند داوای كڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگی جۆری Bayraktar TB2 له توركیا كردووه و به‌م زووانه ئه‌م جۆره فڕۆكانهیان راده‌ست ده‌كرێن.
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی كه‌می وڵاتان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌و شێوه‌یه‌ی لێیه، گوتی: "وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یش یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه. ئه‌وانه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگی به‌كار ده‌هێنن، له توركیا مه‌شق و راهێنانیان پێ كراوه. ئه‌م فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه به‌م زووانه ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌مان".
تاشییهڤ سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری Orlan-10یان له رووسیا كڕیوه و چه‌كی نیشتانشكێنیشیان دابین كردووه.