Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
راگه‌یه‌نرا له‌كاتی په‌لاماری تیرۆریسته بیانییه‌كانی لایه‌نگری رژێمی سووریادا كه له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 14 كه‌سی سڤیل تێیدا كوژران، فه‌رمانده‌ی به‌رپرس له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران قاسم سلێمانی لهوناوچهكه بووه.
ده‌زگایه‌كی مێدیایی رژێمی ئێران دوێنێ وێنه‌ی نوێی به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جه‌نه‌راڵ قاسم سلێمانیی له حه‌له‌ب بڵاوكرده‌وه.
وێنه‌كان له ماڵپه‌ڕی نزیك له محافهزهكارهكان fardanews.com و alef.ir و ماڵپه‌ڕی بنه‌ماڵه‌ی خومه‌ینی jamaran.ir و چه‌ندین مێدیای دیكه‌ی ئێران‌دا بڵاوكرانه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه وێنه‌كانی ده‌ریده‌خه‌ن سلێمانی له‌كاتی هێرشی تیرۆریسته بیانییه‌كانی لایه‌نگری رژێمی سووریا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌بدا له حه‌له‌ب بووه.
تیرۆریسته‌كان كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نەراڵی ئێرانی سه‌ید جه‌واد-دان، 14 كه‌سی سڤیلیان له هێرشه‌كه‌دا كوشتبوو.
تیرۆریسته‌كان ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر 800 كه‌سی سڤیلیان بە بارمتە گرت و دوای ئازاردانی خه‌ڵكه‌كه له پاسه‌كان دایانبه‌زاندن و گه‌ڕاندنیانه‌وه بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
زانراوه كه جه‌واد كاره‌كانی له سووریا، به‌هه‌ماهه‌نگیی قاسم سلێمانی ئه‌نجامده‌دات.