Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، رووسیا و ئێرانی به‌رپرسیار كرد له هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب و رایگه‌یاند: "بەرپرسیاریەتی دڕەندایەتییەکەی سووریا لە ئەستۆی رژێمی ئەسەد و ھاوپەیمانەکانیەتی له رووسیا و ئێران، دەستی ئه‌وانه خوێناویه به کۆکوژییەکانی سووریا".
له دواین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵدا كه له كۆشكی سپی سازی كرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، باسی له دواین دۆخی حه‌له‌ب و ئه‌و بانگه‌شانه كرد كه باس له ده‌ستوه‌ردانی رووسیا ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی هێرشی ئه‌لكترۆنیه‌وه.
ئۆباما باسی له‌وه كرد كه له حه‌له‌ب به ئه‌نقه‌ست هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و، گوتی: "رووبه‌ڕووی ستراتیژییه‌كی ئه‌نقه‌ست بووینه‌ته‌وه كه تیایدا هاووڵاتیانی بێ تاوانی مه‌ده‌نی گه‌مارۆدراون و برسی كراون".
ئۆباما باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه له‌رێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بدۆزێته‌وه و، به‌گوێره‌ی باشترین بژارده‌كانی به‌رده‌ستی هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه.
باراك ئۆباما، رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا و ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نجامدامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سووریا و حه‌له‌ب و، گوتی: "بەرپرسیارێتی دڕەندایەتییەکەی سووریا لە ئەستۆی رژێمی ئەسەد و ھاوپەیمانەکانیەتی له رووسیا و ئێران، دەستی ئه‌وانه خوێناویه به کۆکوژییەکانی سووریا. رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌و كۆمه‌ڵكوژیانه هیچ شه‌رعیه‌تێك به‌ده‌ست ناهێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، باسی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا كرد له نه‌ناردنی سه‌رباز بۆ سووریا و، گوتی: "دوای ئه‌زموونه‌كانی عێراق و لیبیا ناچاربووین هه‌ڵوێستێك بگرینه به‌ر كه سه‌ره‌تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رچاوبگیرێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه جووڵه‌ی سەربازی ئەنجام بدەین".
ئۆباما باسی له‌وه كرد كه جیهان دژ به كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی حه‌له‌ب كۆبووه‌ته‌وه و، پابه‌نده به هه‌رچی زوو راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان به شوێنی مه‌به‌ست.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا ببینێت منداڵێك به‌هۆی جه‌نگه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات، له‌خۆی ده‌پرسێت، "ئایا ده‌متوانی كارێكی باشتر ئه‌نجامبده‌م؟" و گوتی: "كێشه‌ی سووریا یه‌كێكه له سه‌ختترین ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووم بووه‌ته‌وه."
حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما له‌ناوخۆی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێت، سیاسه‌تێكی "سه‌رنه‌كه‌وتوو"ی له‌باره‌ی سووریاوه پەیڕەو کردووە و ئه‌و وڵاته‌ی بۆ كاریگه‌رییه‌كانی رووسیا و ئێران به‌جێهێشتووه.
- ئۆباما به‌رپرسیارێتیی هێرشی ئه‌له‌كترۆنیی خسته ئه‌ستۆی روسیا و پوتین
ئۆباما سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه گوتی: "پێویسته رووسیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌مه ببێت".
ناوبراو راشیگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی G20 كه له‌مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا بەسترا، نیگه‌رانیی خۆی به‌ڕوونی له‌باره‌ی هێرشه ئهلهكترۆنییهكانهوه به پوتین راگه‌یاندووه و گوتی: "له رووسیا شتێك به‌بێ ئاگاداربوونی پوتین روونادات. ئه‌م رووداوه‌ش له‌سه‌ر باڵاترین ئاستی حكوومه‌تی رووسیادا ئه‌نجامدراوه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌رانبه‌ر هێرشه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی رووسیادا، ئۆباما گوتی: "كات و شێوازه‌كه‌ی خۆمان دیاریی ده‌كه‌ین و وه‌ڵامی پێویستیان ده‌ده‌ینه‌وه. هه‌ندێكیان ده‌بیستن و هه‌ندێكیشیان هه‌رگیز نابیستن".
ئۆباما له روونكردنه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا رایگه‌یاندبوو، لێپرسینه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌ر له 20ی كانوونی دووه‌م كه بڕیاره پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بكات، ده‌یه‌وێت بابه‌ته‌كه‌ی بۆ روونببێته‌وه.