Muhammed Semiz
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
قودس – AA
هێزەکانی ئیسرائیل گەنجێکی فەڵەستینییان بە ناوی نەسیم نائیف سەلمان ئەبو فەودا لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو کوشت.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە کە لە خاڵی پشکنینی سەربازیی باشووری مزگەوتی حەرەمی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، تەقە لە ئۆتۆمبێلی نەسیم نائیف سەلمان ئەبو فەودا کراوە.
لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، نەسیم نائیف سەلمان ئەبو فەودا (٢٦ ساڵ) بریندار بووە و دواتر لەو نەخۆشخانەیەی کە تیایدا چارەسەری وەردەگرت گیانی لەدەستداوە.
زانیاری نەدراوە لەبارەی هۆکاری تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکە.
سوپای ئیسرائیل لە میانی هەڵکوتانە سەر کەمپی پەنابەرانی جەنین لە باکووری کەرتی رۆژئاوا لە ٢٦ی کانوونی دووەم، ١٠ فەڵەستینی کوشت.
لە دوای ئەم رووداوانەی دوای هەڵکوتانەسەرەکە دروست بوون گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵی فەڵەستینی لە ناوچەی ئەر-رەم لە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو گیانی لەدەست دا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٣٠ فەڵەستینی کە ژمارەیەک ژن و منداڵیشیان لەنێودان لە کەناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهەڵات بە گولـلەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون.