Yusuf Özcan
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
پاریس - AA
فڕۆکەیەکی جەنگی بەلجیکا لە جۆری F-16 لە ناوچەی پلوڤینگەر باکووری رۆژئاوای فەڕەنسا، کەوتەخوارەوە.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری F-16 لە نزیک هێڵی ئاسنین و ئۆتۆبانی پلوڤینگەر لە میانی مەشقکردندا، کەوتووەتەخوارەوە.
لەنێو فڕۆکەکەدا، دوو کەس هەبوون کە رزگاریان بووە.
لە شوێنی رووداوەکە رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر و تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە و پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کراون.