Ile-de-France
پاریس – AA
له دژی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له چه‌ندین شاری فه‌ڕه‌نسا مانگرتن ده‌ستی پێ كرد و خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.
هه‌زاران كه‌س كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ندیكاكان له گۆڕه‌پانی سۆربۆن له نزیك باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پیران له پاریس گردبوونه‌وه تاكوو نزیك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێ‌یان پێوا.
خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانیان كرد له قوتابخانه و دروشمیان له دژی حكوومه‌ت گوته‌وه و داوایان له حكوومه‌ت كرد رێوشوێنه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه.
چه‌ندین كارمه‌ندی په‌روه‌رده و مامۆستاش به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كرد كه له شاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه چوون. ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئه‌وانه‌یه كه به به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستیان به مانگرتن كرد و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له فه‌ڕه‌نسا ئه‌گه‌ر له پۆلێكدا قوتابییه‌ك تووشی كۆرۆنا ببوو، پێویسته ته‌واوی قوتابییانی پۆله‌كه له میانی پێنج رۆژدا سێ پشكنینیان بۆ بكرێت.
كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و مامۆستایان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی ئه‌م رێوشوێنه توندانه‌وه خوێندن زۆر سه‌خت بووه و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا دروست بووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن