Yusuf Özcan
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
پاریس- AA
فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، دورسون ئایده‌میر، له میانی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی دژی چاكسازیی خانه‌نشینی له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی كه‌پسولێكی گازی فرمێسكرێژ، برینداربوو.
دورسون ئایده‌میر كه له نزیكه‌وه چاودێریی خۆپیشاندانه‌كانی ده‌كرد، له نزیك تێرمیناڵی لیۆن له پاریس له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌پسولێكی گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ر رانی كه‌وت، برینداربوو. چاره‌سه‌ری پزیشكیی سه‌ره‌تایی ئایده‌میر له شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه، ئه‌نجامدرا.
ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری فه‌ڕه‌نسا و له‌سه‌روویانه‌وه پاریس، دژی چاكسازییه‌كان له خانه‌نشینیدا كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماده‌كراوه، خۆپیشاندان سازكرا.
له خۆپیشاندانه‌كانی پاریس‌دا ناوه ناوه گرژیی ده‌كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه. پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران بوویه‌وه.
پێشتریش رۆژی ٥ی كانوونی یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، موسته‌فا یاڵچن به‌هۆی بۆمبێكی پلاستیكی پۆلیسه‌وه، بریندارببوو.