Ahmet Dursun
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی به‌ڕیتانیا له تاران، رۆب ماككه‌یر به‌شداری له مه‌راسیمێكی شاری تاران‌دا كرد كه تایبه‌ت بوو به ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانییانی ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینیهی رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه له ئێران كه‌وته‌خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی چالاكییه‌كه له‌به‌رده‌م زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر ئه‌نجامدراوه و به‌هۆی ئه‌و دروشمانه‌ی ئاماده‌بووان گوتویانه‌ته‌وه، مه‌راسیمه‌كه گۆڕاوه بۆ خۆپیشاندانی دژبه حكوومه‌ت.
باڵیۆزی به‌ڕیتانیاش كه یه‌كێك بووه له ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه به‌تۆمه‌تی "هاندان و رێكخستنی چالاكی تێكده‌رانه" ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند كاتژمێرێكیش ئازاد كراوه.