12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
کابول - AA
ناتۆ راگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باشووری ئەفغانستان، چوار سەربازی ئەمریکا کوژران و برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا ناتۆ بڵاویکردەوە کە بۆمبێکی چێنراو لە ویلایەتی قەندەھار باشووری ئەفغانستان تەقیوەتەوە کە کاراونێکی هێزەکانی ئەمریکای کردووەتەوە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو سەربازی ئەمریکا کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.
هەر لەوبارەوە فەرمانڕەوای ویلایەتی قەندەهار، حەیاتوڵڵا حەیات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە تەقینەوەکە لە ناوچەی هەکبەر کاریز سەربە قەزای داند-دا روویداوە.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەندراوێکدا، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاند.