Dmitri Chirciu
28 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
مۆسکۆ - AA
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پولکۆڤۆ لە شاری سانت پیتیربورگ باکووری رۆژئاوای رووسیا، بەهۆی "تەنێکی فڕیوی نامۆ"وە بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
ئاژانسی هەواڵیی "RİA"ی رووسیایی بڵاوی کردەوە، فڕۆکەخانەکە بەشێوەیەکی کاتی تا کاتژمێر ١٣:٢٠ بە کاتی ناوخۆیی وڵاتەکە داخراوە.
لە میانی راگرتنی پرۆسەی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەکانیشدا، ئەوە راگەیەندرا کە "تەنێکی فڕیوی نەناسراو" لە ناوچەکەدا بوونی هەیە.