عێراق

عێراق.. ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانیی بۆ کاتێکی نادیار درێژکرایەوە

- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانیی لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژبکاتەوە.

Sarmand Hameed  | 06.06.2020 - نوێکردنەوە : 07.06.2020
عێراق.. ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانیی بۆ کاتێکی نادیار درێژکرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانیی لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژبکاتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی گواستنەوەی و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەپێی هەڵسەنگاندنی رەوشی مەترسیداری هەڵکشانی رێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ئەم بڕیارە دراوە.

هاوکات لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مەدەنی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی کردووە، بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا کاتێکی نادیار راگەیاند.

بەپێێ ئاگادارینامەکەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مەدەنی عێراقی، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سووری نێودەوڵەتی و سەربازیى و يارمەتییەکانی تەندروستی و فریاگوزاری و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın