Haydar Karaalp
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2021
به‌غدا- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن ئاشكرای كرد، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی، ئه‌و هێزانه‌ی كۆكرده‌وه كه كێشه له نێوانیاندا هه‌یه.
فوئاد حسێن له دوای لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه له به‌غدا لووتكه‌یه‌ك كه وڵاتانی ناوچه‌كه به‌شداریی تێدا بكه‌ن، رێك نه‌خراوه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م لووتكه‌ی له‌و جۆره بووه و رایگه‌یاند: "به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی هێزه جۆراوجۆره‌کان كه ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌یه، كۆبكاته‌وه و كه‌شێكی هاوبه‌شیی هه‌رێمیی ره‌خساند".
فوئاد حسێن باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌قامگیریی عێراق، سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، لووتكه‌ی به‌غدا گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته ئامڕاز بۆ كۆبوونه‌وه هه‌رێمییه‌كان له داهاتوودا.
لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی، ھەریەک لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی کوێت، سەباح خالید ئەحمەد سەباح و سەرکۆماری میسر،عەبدولفەتاح سیسی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و جێنشینی دوبەی، محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت و وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئێران و سعوودیە و نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا و بەریتانیا بەشدار بوون.