Mustafa Deveci,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
قودس - AA
سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای كه‌رتی شه‌ریعه، 19 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سوپای ئیسرائیل، شه‌وی رابردوو له ژماره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆندا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای كه‌رتی شه‌ریعه‌دا، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له چالاكیی تیرۆرستییه‌وه، 19 فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
راگه‌یاندراوه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ریی كراون.
هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل، جار جاره له‌كه‌رتی شه‌ریعه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن و، به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
به‌پێی داتاكانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ندكراوه فه‌ڵه‌ستیینیه‌كان، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیلن كه ژن و منداڵیشیان تێدایه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری له ئیسرائیل مانگێك بۆ شه‌ش مانگه، دادگای ئیسرائیل ده‌توانێت بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل دروستده‌كات و به‌و جۆره ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری تا پێنج ساڵیش درێژده‌كرێته‌وه.