Sarmand Hameed
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
خەرتووم - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان، عه‌بدولفه‌تاح بورهان داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کرد ناوی وڵاتەکەی لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆری وڵاتەکەی دەربهێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان رایگەیاند، عەبدولفەتاح بورهان لە خەرتووم لەگەڵ مایک پۆمپیۆ کۆبووەوە.
بەپێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی کۆبوونەوەکەدا عەبدولفەتاح بورهان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان سوودان و ئەمریکا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان هاوکات خۆشحاڵی نیشانداوە بە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا لە شۆڕشی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کە بەهۆیەوە عومەر حەسەن بەشیر لە سەرۆکایەتی سوودان لەکارلادرا.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە سەردانیکردنی خەرتووم و ئەوەی بە گرنگ لە قەڵەم داوە.
پۆمپیۆ رایگەیاندووە کە ئەمریکا لەپاڵ سوودان دەبێت لە سەرجەم پرسەکان و گەڕاندنەوەی بۆ ناوەندی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ ئەمڕۆ سێشەممە، به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستی به گه‌شتێک بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، دوای كۆتاییهاتنی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئیسرائیل له‌رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی بێن گوریهن له نزیك شاری ته‌ل ئهبیبەوە گەیشتە سوودان.
ئەم سەردانەی پۆمپیۆ بۆ خەرتووم بە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥ەوە سەردانی خەرتووم بکات.