Mücahit Oktay
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
نيويۆرک - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٨٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٨١ هه‌زار و ٢٠٤ کەس به‌رزبووه‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤١ هەزار و ٤٥٠ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٩١٧ هەزار و ٤٧٩ کەس.
هاوکات ٥٨٦ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨١ هه‌زار و ٢٠٤ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٢١٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٧٦ ملیۆن و ٩٠٢ پشکنین ئەنجامدراوە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە سێ ملیۆن و ٦٢٧ هەزار و ٢١٧ توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە سێ ملیۆن و ١٢٧ هەزار و ٧٧ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٦٧٦ هه‌زار و ٣٠٠ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٠٨ هه‌زار و ٨١٧ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٠٢ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٢ هەزار و ٩٧٢ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.