Zana Natık Kerem
02 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
ھەولێر – AA
مانگی سووری عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی دیکەی یارمەتی مرۆیی کە بریتییە لە خۆراک و پێداویستی تەندروستی و فریاگوزاری
ڕەوانەی کەرتی غەززە کردووە.
مانگی سووری عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاروانێکی دیکەی یارمەتی مرۆیی کە بریتییە لە ٢٥ تۆن خۆراک و پێداویستی تەندروستی وفریاگوزاری لە ڕێگای فڕۆکەکانی سەربە سوپای عێراق ڕەوانەی شاری عەریش لە میسر کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە یارمەتییەکان لە شاری عەریش ڕادەستی مانگی سووری فەڵەستینی دەکرێن، بۆ ئەوەی بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززە دابەش بکرێن.
باسی لەوەش کردووە، ئەمە ١٠ھەمین کاروانی یارمەتی مرۆییە کە لەلایەن عێراقەوە ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکرێت.
لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، حکوومەتی عێراق ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە دەست پێکردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.