Emre Aytekin
02 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
پەکین - AA
سەرکردەی پارتی دیموکرات، لی جای -میونگ کە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکيیە لە کۆریای باشوور، لە کاتی بەسەرکردنەوەی پرۆژەیەکی بیناسازیدا لە بوسان، ڕووبەڕووی هێرش بووەوە کە بە چەقۆ کرایە سەری.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور یۆنهاپ، ڕووداوەکە کاتەکانی بەیانی لە میانی سەردانی لی بۆ پرۆژەیەکی بیناسازی لە دوورگەی گادیۆک لە بوسان ڕوویداوە.
لە کاتێکدا لی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی داوەتەوە، ئەنجامدەری هێرشەکە بە بیانووی وەرگرتنی واژووەکەی لێی نزیکبووەتەوە و بە چەقۆ ملی بریندار کردووە.
لی بەهۆی ئەو هێرشەوە خوێن لە ملی هات، بەڵام لە هۆش خۆی نەچوو و بەئاگا بوو و بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە کاتێکدا ئەنجامدەری هێرشەکە کە کوڕێک بووە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە، هێشتا زانیاری سەبارەت بە ناسنامە و کێشەکەی نەخراوەتەڕوو.
گوتەبێژی دەوڵەتی کۆریای باشوور، کیم سو-کیونگ، بڵاویکردەوە کە دوا بە دوای ڕووداوەکە سەرۆکی وڵات، یون سوک ییۆل فەرمانی کردووە لی بە زووترین کات بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ بکرێت و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەری هێرشەکە بکرێت.
کیم باسی لەوە کرد کە یون هەرگیز هێرشی لەم شێوەیە لە هیچ بارودۆخێکدا قبوڵ ناکات.