Arif Yusuf,Ayşe Sümeyra Aydoğdu,Mohammed Baqi Hussein
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
بەغداد - AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، شەش فڕۆكەی جەنگیی جۆری F-16یان لە لایەن ئەمریكاوە رادەستكراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، فڕۆكەكان گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە بەغدا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، فڕۆكەكان بەپێی رێككەوتنەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا هێندراونەتە عێراق.
عێراق و ئەمریكا ساڵی 2011 گرێبەستی كڕینی 36 فڕۆكەی جەنگیی جۆری F-16یان واژووكردبوو.