Zana Natık Kerem
02 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2019
بەغدا ــ AA
لە میانی مانگی ئایاری رابردوو لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوە، ١٦ ھەزار و ٣٧٥ دۆنم زەوی لە عێراق سووتاوە، ئەمە وێرای ئەوەی ٤١٦ ھەزار و ٨٣٨ دۆنم زەوی لە سووتان رزگارکراوە.
بەپێی راگەیەندراێک کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق بڵاوکراوەتەوە لە ھەشت تا ٣١ی مانگی ئایاری رابردوو، ١٩٦ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا روویداوە.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا، ئاگر لە رووبەرێکی بەرفراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە چەند ناوچەیەکی عێراق کەوتووەتەوە کە تا ئێستا ھۆکارەکانی نەزاندراوە.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەبدولمەھدی رایگەیاندبوو کە هەموو ئاگرکەوتنەوەکان پەیوەندییان بە کاری تێکدەرانە و دوژمنایەتییەوە نییە.
عادل عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشدابوو کە بەشێکی زۆر لەو زەوییە کشتوکاڵییانە بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە سووتاون کە ئەوەش لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھاندا روودەدات.