Zana Natık Kerem
21 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر – AA
مانگی سووری عێراق، زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد کە ماوەی ٤٦ ڕۆژە، ڕووبەڕووی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووەتەوە.
مانگی سووری عێراقی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری لە ڕێگای فڕۆکەکانی سەربە سوپای عێراق ڕەوانەی شاری عەریش لە میسر کراون.
باسی لەوەیش کردووە کە یارمەتییەکان لە شاری عەریش ڕادەستی مانگی سووری فەڵەستینی دەکرێن، بۆ ئەوەی بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززە دابەش بکرێن.
لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، حکوومەتی عێراق ھەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی مرۆیی بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی بووەتە، دەست پێکردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.